ئه‌رسه‌لان خه‌لیلی په‌نابه‌ری کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که بۆ پڕۆتێستۆ کردنی ڕه‌فتاره دژه مرۆییه‌کانی کۆمیساریای به‌رزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران، ئه‌وه دوازده ڕۆژه مانی له خواردنی بێ کۆتایی گرتووه که چی تاکو ئێستا به‌رپرسانی نووسینگه‌ی شاری وانی ئه‌م ڕێکخراوه حازر نه‌بووه که ته‌نانه‌ت گوێ له داواکاریه‌کانیشی بگرێت.
په‌نابه‌ری کورد "ئه‌رسه‌لان خه‌لیلی" بۆ پرۆتێستۆ کردنی که‌مته‌ر‌خه‌می و ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی کۆمیساریا پاش 7 ساڵ له تێپه‌ڕبون به‌سه‌ر دۆخی دۆسیه‌که‌ی دا ئه‌وه بۆ ماوه‌ی 12رۆژه له ڕێکه‌وتی 5،08،2006 ڕا که له به‌ر ده‌رگای نوسینگه‌ی unhcr ده‌ستی به چالاکی مان‌گرتن له خواردنی بێ‌کۆتایی کردووه پاش تێپه‌ڕ بوونی نزیک به دو حه‌وتووش هێشتا گوی له داواکاریه‌کانیشی نه‌گیراوه.
"ئه‌رسه‌لان" که خاوه‌نی ژن و دو مناڵه خه‌ڵکی شاری کرماشانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه و له ئێران کارمه‌ندی هێزی هه‌وایی ئه‌رته‌ش بووه، به‌ڵام به هۆی کورد بوون و پێڕه‌وی کردنی ئایینی "ئه‌هلی حه‌ق" به‌رده‌وام له ژێر زوڵم و فشار و هه‌ڕه‌شه‌ی حکومه‌ت و ئیستخباراتی ڕه‌ژیم داببوه وهه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێکراوه که ئه‌گه‌ر نه‌بێت به شیعه ئه‌وان به تۆمه‌تی جاسووسی بۆ کوردان و بێگانه‌کان دادگایی ده‌که‌ن و... له ئاکامی ئه‌م زه‌خت و فشارانه دا ناچار وڵاتی به جێی هێشتووه و ئه‌وه له ساڵی 1999 وه له تورکیا چاوه‌ڕوانی جوابی unhcr و به‌ڵام پاش په‌روه‌نده به‌ستران و دێپۆڕت و گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی جوابی پێویستی وه‌رنه‌گرت و دۆسیه‌کی وه‌گه‌ر نه‌که‌وته‌وه.شایانی باسه که ناوبراو ئه‌وه بۆ جاری دو‌هه‌مه له سێ مانگی ڕابردوو دا چالاکی له‌م شێوه ئه‌نجام ده‌دات.
جاری پێشتر که له مانگی ئاڤریل دا بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ له نووسینگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی شاری وان "İHD" مانی له خواردن گرتبوو، و له‌م کات دا پاش به‌ڵێنی پۆزه‌تیڤی نوێنه‌رانی ی‌و.ئێن و له‌سه‌ر داوای کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ ده‌ستی له مان هه‌ڵگرت به‌ڵام پاش عه‌مه‌ل نه‌کردنی unhcrبه قه‌وڵه‌کانی ناوبراو دیسان ده‌ستی به ئه‌نجامی ئه‌م چالاکیه‌کرده‌وه. ئه‌رسه‌لان خوازیاری چاو خشاندنه‌وه‌یه‌کی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به سه‌ر دۆسیه‌که‌ی دایه و خۆی به پێی قه‌راره‌کانی کۆنوانسیۆنی 1951ی ژێنێڤ به په‌نابه‌ری سیاسی ده‌زانی. بارودۆخی ماڵی ئه‌رسه‌لان باش نیه و له باری جه‌سته‌یشه‌وه به‌ره‌و خه‌راپی ده‌ڕوات و له هه‌مو گرینگتر ئه‌گه‌ر ئه‌م چالاکیه‌ی به ئامانج نه‌گات، هه‌ڕه‌شه‌ی دیپۆڕت کردنه‌وه‌ی بۆ ئێرانیشی دێته سه‌ر.
ناوبراو به‌م بۆنه‌وه جارێکی‌تر داوا له کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێوده‌ڵه‌تیه‌کانی پشتیوانی له مافی په‌نابه‌ران، ڕێکخراوه‌کانی پاراستنی مافی مرۆڤ،سازمانه به‌شه‌ر دۆسته‌کان، هێز و پارته‌سیاسیه‌کان و هه‌ر که‌سایه‌تیه‌ک ده‌کات تا هه‌م ده‌نگی به دونیا و شوێنه پێویسته‌کان بگه‌یێن و هه‌م به هه‌ر شێوه که له ده‌ستتان دێت پشتیوانی لێده‌ڕبڕن.
Naw: Arsalan khalili kerendi
Case num in unhcr:k-2992
ژماره tel بۆ پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ:00905468508156
ژماره فاکسی unhcr ی ئه‌نقه‌ره بۆ ناردنی فاکسی پشتیوانی::00903124412173
ژماره‌ی فاکس کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی وان İHD بۆ ناردنی فاکسی پشتیوانی:00904322121403