ئه‌رسه‌لان خه‌لیلی، په‌نابه‌ری مان‌گرتووی کورد بڕیاری دا ئاویش نه‌خواته‌وه
په‌نابه‌ری کورد "ئه‌رسه‌لان خه‌لیلی" که ئه‌وه بۆ ماوه‌ی 20 ڕۆژه له به‌ر ده‌رگای کۆمیساریایی به‌رزی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان واته unhcr مانی له خواردنی بێ کۆتایی گرتبوو، پاش گوێ نه‌دان و که‌مته‌رخه‌می کۆمیساریا به‌رانبه‌ر به داواکاریه‌کانی بڕیاری دا که تا ماوه‌ی حه‌وتوویه‌ک واز له خواردنی ئاویش بێنێت.
به‌م بۆنه ئه‌وه 3 رۆژه ئه‌رسه‌لان خۆی له خواردنی ئاو و خوارده‌مه‌نی پاراستووه و بارودۆخی جه‌سته‌یی به‌ره‌و خه‌راپی ده‌ڕوات و هه‌ر ئێستا له دۆخێکی مه‌ترسی دار دایه. سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسانی کۆمیساریایی په‌نابه‌ران هیچ ئاوڕێکیان وه ئه‌رسه‌لان نه‌داوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت داوایی شکاندنی مان و کۆنتڕۆڵی پزیشکیشیان لێنه‌کردووه.
هه‌ر بۆیه ئه‌رسه‌لان ده‌ڵێت که تا مردنی یان خود قه‌ناعه‌ت پێهێنانی داواکانم له لایه‌ن کۆمیساریای په‌نابه‌ران واته unhcr وه واز له‌م چالاکیه‌م ناهێنم و هه‌ر چی زۆرتر ئاکاره دژه مرۆیه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه دژ به په‌نابه‌ران و به تایبه‌ت کوردان پڕۆتیستۆ و ڕیسوا ده‌که‌م.به‌ڵکو ویژدانی که‌سانی خاوه‌ن هه‌ست و مرۆڤایه‌تی ببزوێ و به خستنه ژێر گووشاری ئه‌م ڕێکخراوه هه‌م ماڤی من بستێنن و هه‌م ئه‌وان ناچار بکه‌ن که چاوخشاندنه‌وه به‌سه‌ر دۆخی په‌نابه‌ران و به‌تایبه‌ت که‌سانی سیاسی و ئازادیخواز دا بکه‌نه‌وه.
ئه‌رسه‌لان خه‌لیلی سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه که له‌م 20 ڕۆژه دا له که‌ناڵگه‌لی جیاوازی نامه و مێدیاکان و هه‌واڵنێران ڕا داخوازیه‌کانی به گوێ به‌رپرسانی شاخه‌ی وانی unhcr گه‌یاندووه، که‌سێک له‌م ڕێکخراوه حازر نیه ته‌نانه‌ت بۆ چه‌ند خوله‌ک گوێ له داواکاریه‌کانی ئه‌رسه‌لان بگرێت.
په‌نابه‌ری مانگرتوو وێڕای ده‌ڕبڕینی هه‌ست و پێزانینی بۆ ئه‌م دۆست و حیزب‌و ڕێکخراو و مێدیایانه ده‌رده‌بڕێ که هاوکاری و پشتیوانیان کردووه و به‌ڵام داوا ده‌کات که به تایبه‌ت حیزب و ڕێکخراو و نه‌هاده کوردیه‌کان پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نی زۆرتری لێبکه‌ن.
شایانی باسه که ئه‌رسه‌لان خه‌لیلی که‌ره‌ندی له ڕێکه‌وتی 05-08-2006 وه مانی له خواردنی بێ‌کۆتایی گرتبوو و ئێستاش ئه‌وه 4 ڕۆژه وازی له خواردنی ئاوشی هێناوه.
Naw: Arsalan khalili kerendi
Case num in unhcr:k-2992
ژماره tel بۆ پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ:00905468508156
ژماره فاکسی unhcr ی ئه‌نقه‌ره بۆ ناردنی فاکسی پشتیوانی::00903124412173
ژماره‌ی فاکس کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی وان İHD بۆ ناردنی فاکسی پشتیوانی:00904322121403