راگه‌یاندراوی په‌نابه‌رانی شیمال عێراقی
ماوه‌یه ک له‌مه‌و پێش له لایه‌ن ئه‌منیه‌تی ئه‌و شازده شاره‌ی که په‌نابه‌رانی که‌ێسی ناسراو به شیمال عێراقی لێ نیشته‌جێن به په‌نابه‌ران راگه‌یاندرا:ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌خوشنو توانایی کاریان نیه له گه‌ل ئه‌و که‌سانه‌ی که خزمی ده‌ره‌جه یه‌کیان له ولاتانی په‌نابه‌رخواز دا هه‌یه ئیجازه‌ی خروجییان بۆ ولاتی سێهه‌م پێ ده‌درێت. به‌لام پاش چوونی مانگ و نیوێک به سه‌ر ئه‌و راگه‌یاندراوه‌دا نه حکومه‌تی تورکیه نه یوان جگه له برینی کۆمه‌کی پزیشکی هیچ عه‌کسول عه‌مه‌لێکی نوێ و دلخوشکه‌ریان له مه‌ڕ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی په‌نابه‌رانی ناسراۆ به شیمال عێراقیان نیشان نه‌داوه.
ئیمه په‌نابه‌رانی کوردی رۆژهه‌لاتی کوردستان که‌ێسی ناسراۆ به شیمال عێراقی که ژماره‌مان ۱۲۰۰ که‌سه ماوه‌ی پێنج ساله به نامرۆڤانه‌ترین شێوه له گه‌لماندا مامه‌له ده‌کرێت و بوینه‌ته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی حکومه‌تی تورکیه و یوان، ئێمه په‌نابه‌ران ئه‌م راگه‌یاندراوه وه‌کو راگه‌یاندراوه‌کانی پێشوو دوور له درۆ و سیاستێکی نوێ هه‌ر دوو لا نازانین و ئه‌گه‌ر وه‌کو پێشوو له‌گه‌لمان درۆ بکه‌ن و ئاورێکمان لێ نه‌ده‌نه‌وه ئیحتیمالی دیپۆر‌ت کردنه‌وه‌مان بۆ ئیران زۆره و ئێمه‌ش گه‌رچی وه‌زعی مالیمان باش نیه له به‌ر مه‌ترسی دیپۆر‌ت کردنه‌وه‌مان بۆ ئێران وبه مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان و رزگار بونمان له‌م به‌ندیخانه‌یه مه‌جبور ده‌که‌وین به‌ره‌ۆ سنووره‌کانی یونان و بولغارستان وه‌رێ که‌وین که له‌وێشدا دوچاری ده‌سترێژی قاچاخچییان و سه‌ربازانی تورک و یونانی ده‌که‌وین و به ده‌یان رۆژ له زیندانه مه‌رزیه‌کانی هه‌ر دوو ولاتداده‌مێنینه‌وه پاشان هه‌ر که‌سێک بۆ شاری خۆی روانه ده‌کریته‌وه، له به‌ر ئه‌وه ئێمه په‌نابه‌رانی که‌ێسی ناسراۆ به شیمال عێراقی له تورکیه داۆا له کۆر و کۆمه‌له به‌شه‌ر دۆسته‌کان،حیزب‌و ئه‌حزابه سیاسی و سینفیه‌کانی کوردستان و ئێران ده‌که‌ین که بێن به هانامانه‌وه و چی تر نه‌هێلن ئه‌م خه‌لکه هه‌ژار و ماف خۆر‌اوه له ژێر توند و تیژی دابن و له‌مه زیاتر تالی بچێژن.